یەکێتی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی و میدیاكاران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه نییه.
له نووسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی ئابی 2021 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئەندام و لایەنگران و سەرجەم دەزگا میدیاییەکان و میدیاکارانی یەکێتی
بڵاویکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: " رۆژانە لە چەند شوێنێک بە ناوی سەرچاوەیەکی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراو و لێدوان بڵاودەکرێتەوە، ئەوانە ھیچ پەیوەندییەکان بە ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە نییە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەر راگەیەنراوێکیان ھەبێت لە کەناڵە رەسمییەکانەوە بڵاویدەکەنەوە.
ئه‌م نووسراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت كه له دوای گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی، رۆژانه له سۆشیال میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیاری جیاواز بڵاوده‌كرێته‌وه.
