هەر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هەرێم پەیامی جیاواز بڵاودەكەنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەبۆنەی ساڵڕۆژی هێرشی داعش و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە شەنگال هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم په‌یامى جیاواز بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن: " هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ داواكاريى به‌پارێزگابوونى شه‌نگال دووپات ده‌كه‌نه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا دەڵێت: "ده‌بێ له‌ڕووى سياسی، ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تدارى، كارگێڕى، ياسايى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى و هاوبه‌شيى راسته‌قينه‌ى ئێزدييان و ته‌واوى پێكهاته‌كان فراوانتر و كاراتر بكرێت."
باسی لەوەشکردوە، پێویستە "كارى هاوبه‌شى زياتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رفێندراوانى ئێزدى رزگار بكرێن و چاره‌نووسى ونبووانيان ئاشكرا و يه‌كلايى بكرێته‌وه. ئاسايش و ئارامى سه‌قامگير بێت و ناوچه‌كانيان پارێزراو بن و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه، له هه‌مووشيان گرنگتر هه‌موومان هاوكار بين تا بڕوا و متمانه‌يان بۆ بگه‌ڕێته‌وه."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت:"هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ داواكاريى به‌پارێزگابوونى شنگال دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆژه‌يه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵىی عێراق و پارێزگاى مووسڵ كار ده‌كه‌ين. داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين به‌پێى ياساى رزگاربووانى ئێزدى كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران په‌سندى كردووه، قه‌ره‌بۆى قوربانييان و خێزان و كه‌سوكاريان بكاته‌وه."
هاوكات مەسرور بارزانی، لە حەوتەمین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" لەم یادە خەمناكەدا، دووپاتی دەكەینەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشك و برا ئێزدییە ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان و كاركردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دەڤەرەكانی دیكەی خوشك و برا ئێزدییەكان".
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە: "جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال و ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال دەكەینەوە بۆ زەمینەخۆشكردن بۆ ئەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەكی سەربەرزانە، بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و دەڤەرەكەش ئاوەدان بكرێتەوە. لە هەمانكاتدا هەوڵەكانیشمان زیاتر چڕ دەكەینەوە بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش و هاوكارەكانیان و ئاشكراكردنی چارەنووسی تەواوی بێسەروشوێنكراوان".
لەهەمانكاتدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ڕۆژی 3ی ئاب حەوت ساڵ بەسەر مەرگەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا تێدەپەڕێت. ساڵیادی ئەم تاوانە قێزەونە نامرۆڤانەیە، دەبێت هاندەرمان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان و بە كۆیلەكردن و كوشتاری دڵڕەشانەی مرۆڤ لەسەر بیروباوەڕ و جیاوازی ناسنامە و ڕەچەڵەك."
ئەوەشی خستوەتەڕو، "بە داخەوە هێشتا هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە قووڵە لە ئاستی پێویستدا نین، بە هەموو توانا‌مان پشتیوانی لە كۆی ئەو هەنگاوە ناوخۆیی و دەرەكیانە دەكەین كە لەپێناو گێڕانەوەی كۆمەڵگای ئێزدی‌دا بۆ ژیانی ئاسایی دە‌گیرێنە‌بە‌ر، لەمبارەیەوە هیوا و داواكاری زیاترمان لە دەوڵەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە."
هەر لەم ڕۆژەدا و بەبۆنەی بەبۆنەی ساڵڕۆژی هێرشی داعش و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە شەنگال سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەشكراوە:" لە كاتێكدا یادی ئەو ڕۆژە ڕەشە دەكەینەوە، پێویستە سوپاسی خۆڕاگری و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هاوكاریی وڵاتانی دۆست بكەین كە ڕێگەیان نەدا تاریكپەرستانی داعش پێشڕەویی زیاتر بكەن و بێنە ناو قووڵایی خاكی كوردستان و سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان و ناوچەكەشیان لە چەپۆكی ڕەشی تیرۆریستان پاراست و ئەفسانەی داعشیان تێك‌شكاند."
ئەوەش روونكراوەتەوە:"پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە (٣)ی نائاسایی خۆیدا لە ڕێكەوتی ٢٠١٩/٨/٣، ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دیاریكرد، بۆئەوەی لەڕووی یاساییەوە زەمینەسازی بكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی خەڵكی شنگال و قوربانییەكانی ئەو تاوانكارییە دڕندانەیە، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكەین كە بە ئەركی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی هەڵبستیت".
