دژه تیرۆر: تاوانباران ناتوانن لەبەردەم یاسا هەڵبێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری رایگەیاند:" له هه‌ر شوێنێك تاوانباران خۆیان حه‌شار بده‌ن و بیانه‌وێت له لێپرسینه‌وه و سزادان هه‌ڵبێن، ئێمه راپێچی به‌رده‌م یاسایان ده‌كه‌ین".
رۆژی پێنجشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایگەیاند :" ده‌زگاكه‌مان هێزی به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانه بۆ به‌رده‌م یاسا، له هه‌ر شوێنێك تاوانباران خۆیان حه‌شار بده‌ن و بیانه‌وێت له لێپرسینه‌وه و سزادان هه‌ڵبێن، ئێمه راپێچی به‌رده‌م یاسایان ده‌كه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر راشیگەیاندووە "له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دژه تیرۆر خۆی به دوور گرتووه له ململانێ سیاسییه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و تاقم بۆ مه‌رامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژه تیرۆر به‌كار ده‌هێنن. ئێمه رێگه به چه‌واشه‌كاریی له‌وجۆره ناده‌ین، لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه و هه‌ر كه‌س و تاقمێك تێوه‌گلابن، روبه‌ڕوی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه".
