ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی دەگاتە تاران

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمرۆ وەفدێكی هه‌رێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی دەگاتە تاران بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئابی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی-دا، به سه‌رۆکایه‌تی وەفدێك و به سه‌ردانێکی فه‌رمی گەیشتە تاران.
وەفدێكه به یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.
هاوكات ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئێران گەیشتە تاران.
بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی ئەمڕۆ لە تاران رێوشوێنی ئەمنیی تایبەت گیراوەتەبەر. گەشتە ئاسمانییەکان بەسەر ئاسمانی پایتەختی ئێرانەوە راگیراون و هەروەها لە تاران پشووی فەرمی راگەیێنراوە. پۆلیسی ئێران رایگەیاندووە، مەبەست لە راگەیاندنی پشوو ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆی شاندەکان و لایەنەکانی بەشدارە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە.
ئیبراهیم رەئیسی، پێش هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری ئێران سەرۆکی دەزگای داد بوو و هەموو بەرپرسایەتییەکانی دیکەش لە 4 دەیەی رابردوودا هەر لە دەزگای داد دا بووە.
