فڕۆکەی تورکیا شیلادزێ بۆردوومان دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردوومانی چیای کوڕەژارۆی سەر بە شیلادزێ ی دەستپێكردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بۆردوومانی چیای کوڕەژارۆی سەر بە شیلادزێیان کرد لە شارۆچکەی ئامێدیی دەڤەری بادینان.

شەوی ڕابردووش، هێلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، بەچڕی گوندی هروری بادینانیان بۆردوومان کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نۆ ڕۆژە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی تورکیای گرتووتەوە و زیانی نزیکەی ملیاردێک دۆلاری لێکەوتووەتەوە، ڕۆژانە دەیان هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە باشووری کوردستان و بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی پێدەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار