ئاسۆ حاجی: رەهەندەکانی پشت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تاران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئاسۆ حاجی لە وتارێکیدا ڕایگەیاند :" هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشوازی نێچیرڤان بارزانی، رەهەندی هەرە دیار و مەزنی ئەو رووداوە ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بەهێز بوونەوە دادەڕوا، لە بەرامبەردا ئەوانەی لە بەرەی دژایەتی کردنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان دابوون".

​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2021،  نوسەر ئاسۆ حاجی، لە وتارێکیدا بەناونیشانی (رەهەندەکانی پشت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تاران) ڕایگەیاند :" هەڵکردنی ئاڵالە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشوازی نێچیرڤان بارزانی،  رەهەندی هەرە دیار و مەزنی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بەهێز بوونەوە دادەڕوا، لە بەرامبەردا ئەوانەی لە بەرەی دژایەتی کردنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان دابوون هێدی هێدی لەبەر یەک هەڵدەوەشێنەوە و ئاڵای دۆستایەتی لەبەرامبەر کوردستان هەڵدەکەن".

زیاتر ڕونیکردۆتەوە و نوسیویەتی :" هەڵکردنی هەمان ئاڵا بەبێ ئاڵای عێڕاق، ئەوە نیشان دەدات کە ئێران چەند پێویستی بە هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها پێگە و گرنگی و هەرێمی کوردستان نیشان دەدا لە ناو هاوکێشە سیاسیە هەرێمایەتیەکان و نێو دەوڵەتیەکان. ئەوە کارەی ئێران زیاتر لە بەخۆداچوونەوەیەکی سیاسی نزیکە نەک لە موجامەلەکردنی هەرێمی کوردستان".

ئەمرۆ وەفدێكی هه‌رێمی کوردستان  بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران.

هاوكات ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئێران گەیشتە تاران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە سەردانی ئەم لینکە بکە...

هاوڵاتی - ناوەرؤکی هەواڵ (hawlati.co)

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار