ئیبراهیم رەئیسی: دەستی دۆستایەتی و برایەتی بەتایبەت بۆ وڵاتانی دراوسێ درێژ دەکەم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند "دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەم، بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ. دەستیان بە گەرمی دەگوشم. دیپلۆماسی دەبێت پەیوەندیی وڵاتانی ناوچە قووڵتر بکاتەوە".
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت "هێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەیە. تواناییە ناوچەییەکانی ئێران، پشتیوانی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتاندایە. قەیرانەکانی ناوچە دەبێت لەڕێگەی گفتوگۆی راستەقینەی ناوچەییەوە چارەسەر بکرێن".
کاتژمێر 9:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی و لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە.
دوێنێ پێنجشەممە بەبەشداری شاندی باڵای 73 وڵاتی جیهان ئیبرائیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمی دەستبەکاربوو.
