کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و سەرلەبەیانی سبەینێ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری تاوەبارانێک هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021،  لە راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئەمڕۆ "ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و برووسکەی پچڕپچڕی کورتخایەن هەیە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەری بارانبارینەکە زیاتر لە ناوچە شاخاوی و بەتایبەتی سنوورییەکان هەیە.

هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە سبەینێ لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری تاوەباران و برووسکەی پچڕپچڕی کورتخایەن هەیە و ئەگەری ئەوەش زیاتر لە ناوچە شاخاوی و بەتایبەتی سنوورییەکان دەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار