وەزارەتی کارەبا: بە کلیکێک کارەباکەتان دەبڕدرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند:" ئەو شوێنانەی کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بە کلیکێک کارەباکەتان دەبڕدرێت".

ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021،  وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی 18-08-2021 دەرفەتیان هەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت".

 وەزارەتەکە دەڵێت "ئەمە، تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە و پێوەری پێشووی کارەبایان نییە، بەڵام پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار