بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک باس لە دۆخی نەحۆشخانەکانی کۆرۆنا دەکات و هۆشداری دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاند:"  بەڕاستی حاڵەتەکان ئەوەنە زۆرن کە زۆربەی کات هیچ شوێنێک نیه بۆ داخل کردنی ئەو نەخۆشانەی ئۆکسجینیان دائەبەزێ و پێویستیان بە داخلبون هەیە "خۆشبەختانە لەمڕۆوە نەخۆشخانەی سەرچنار یش نەخۆشی کۆڕۆنا وەرئەگرێ".

ئەمڕۆ هەینی 6ی ئابی 2021، داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند:"  لە ئێستا ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا چارەسەر وەرئەگرن، تەنها لە قاوشی نەخۆشخانەی جمهوری زیاتر لە ۱٥۰ نەخۆش و  لە بەشی چاودێری وورد نزیکەی ۲۰ نەخۆشی لێیە،  زۆربەی زۆری ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی راشیگەیاند:" تکایه خۆتان و ئازیزانتان بپارێزن بە بەستنی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، ئەو کەسانەی هەر نیشانەیەکی پەتا و هەڵامەت و کۆکەیان هەیە پێویستە زو پشکنین بکەن و چارەسەری پێویست وەرگرن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار