ته‌ندروستی عێراق: 73 كه‌سى دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 73 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 5 هه‌زار و369 توشبوی دیكه تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا 5 هه‌زار و 369 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته ملیۆنێك و 867 هه‌زار و 352 توشبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 8 هه‌زار و 153 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 73 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 9 كه‌سیان له هه‌ولێر و 6 كه‌سیشیان له سلێمانی، 3 كه‌سیشیان له دهۆك بون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته 3.274.154 (سێ ملیۆن و 274 هه‌زار و 154 ژه‌م.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار