نێچیرڤان بارزانی: ئومێدەوارین لوتکەی به‌غدا خزمەتی سەقامگیری عێراق بکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،: " ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هیوادارە، "لووتکەکە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەکانی پێکهاتەکانی عێراق بهێنێتەدی."
لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی به به‌شداری 9 وڵات ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چو، له‌وتاری ده‌ستپێكدا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له قۆناغی رابردودا له‌سه‌ر ئاستی جیاواز روبه‌ڕوی ئاڵنگاریی گه‌وره بوه‌وه، به‌ڵام توانیی هه‌نگاوی فراوان بنێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاڵنگارییانه بنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار