ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە هەولێر

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوت، گەیشتە هەولێر و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە باوەشێکی گەرم پێشوازیی لێکرد.

هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لە سەرۆککۆماری فەرەنسا ئامادەبوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار