هێزەکانی بەریتانیا بەتەواوی ئەفغانستانی بەجێهێشت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی بەرگری بریتانیا رایگەیاند:" ئێوارەی رۆژی شەممە دوایین کاروانی هێزەکانیان کابوڵی پایتەختیان بەجێهێشت ئەوەش دوای 15 رۆژ لە دەستپێکردنی خێرای پڕۆسەی گواستنەوە و دەرچون لە ئەفغانستاندا.
بریتانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کە ئەرکی چۆڵکردنەکەی ئەفغانستان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کۆتایی دێت و سوپاکەی دەتوانێت هەر "هاوڵاتییەکی ئەفغانێکی شیاو بگوازێتەوە" بۆ گەشتکردن جگە لەو کەسانەی کە توانیویانە بچنە ناو فڕۆکەخانەکەوە.
هێزەکانی بریتانیا لە ساڵی 2001ەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری لە شەڕی دژ بە تاڵیان کردوە و لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 450 سەربازی بریتانی لە ئەفغانستان کوژراون.

بابهتی پهیوهندیدار