ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە موسڵ

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێرەوە بەرەو موسڵ بەڕێکەوت و گەیشتە کەنیسەی ساعە لەو شارە.

سەرۆکی فەرەنسا لە سەردانەکەی بۆ موسڵ، چەند شوێنێک بەسەردەکاتەوە و لەگەڵ کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکانی ئەو شارە کۆدەبێتەوە.

 کەنیسەی ساعە و مزگەوتی نووری لە مووسڵ ئەو دوو شوێنە ئایینییەن کە ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەردانیان دەکات، هاوکات سەردانی فڕۆکەخانە و زانکۆی مووسڵیش دەکات و لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەری کریستیانەکانیش کۆدەبێتەوە.

کەنیسەی ساعە، یەکێکە لە کەنیسە دێرینەکانی شاری مووسڵ، لەگەڵ هاتنی داعش بۆ مووسڵ، کەنیسەکە وێران بوو. مزگەوتی نووریش یەکێک بوو لە مزگەوتە دێرینەکانی ئەو شارە و لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە، ئێستا کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە دەکرێت.

بۆ نیوەڕۆ سەرۆکی فەڕەنسا دەگەڕێتەوە شاری هەولێر و بەشداری لە نیوەڕۆخوانێک دەکات کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە رێکدەخرێت و لە دوای نیوەڕۆخوانەکەش کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان دەبێت. دواتریش سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار