سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پشكى عێراق ئاشکرادەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند:" پشکی عێراق لە راکێشانی پارە لە سندوقەکە بە ئامانجی سەقامگیری ئابوری و روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و چارەسەکردنی گرفتە درێژخانەکانی، زیاتر لە دوو ملیار دۆلارە.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، پشکی عێراق لە راکێشانی بڕی پارە لە سندوقەکە یەک ملیار و 594 ملیۆن و 700 هەزار یەکەیە و بەمەش دەکاتە دوو ملیار و 264 ملیۆن و 742 هەزار دۆلار.
رونیشیكردهوه، پشکی عێراق بەڕێژەی 35% داهاتی سندوقەکە پێکدەهێنێت و ئەم پشکەش بە گوێرەی ئەو بڕە پارەیەیە کە لە ئێستادا لە سندوقەکەدا هەیە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم پشکانە سود بەسەرجەم ئەندامانی بەشداری سندوقەکە دەگەیەنێت لە چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکان و بەهێزکردنی نەرمی ئابوری و سەقامگیری ئابوری جیهانی و روبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دامەزراوەیەکی ئابوری نێودەڵەتییە و بەشێکە لە سیستمی برتۆن سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان و بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ساڵی 1944 بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابوری جیهانی دامەزرا و ئۆفیسی سەرەکی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە و تیایدا 189 وڵات ئەندامن. بەپێی رێککەوتننامەی پێکهێنانی سندوقەکە، دەتوانێت پشکەکان بەسەر وڵاتانی ئەندامدا دابەشبکات.
