ماکرۆن: لە موسڵ کونسوڵخانە دەکەینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکى فەرەنسا ئاشکرایدەکات وڵاتەکەى کاردەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەى موسڵ، لەو چوارچێوەیەشیدا کونسوڵخانە لەو شارە دەکەنەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا لە میانى سەردانەکەیدا بۆ موسڵ و لە کۆبونەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتى ئاینى مەسیحى لە کڵیساى ساعە رایگەیاند، کاردەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەى موسڵ لە ماوەیەکى کەمدا، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک پرۆژەمان هەیەن یەکێک لەو پرۆژانەش کردنەوەى کونسوڵخانەى فەرەنسایە لەوشارە.
راشیگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق کاردەکەن بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکانى موسڵ بۆ ناوچەکانى خۆیان.
سەرۆکى فەرەنسا جەختیکردەوە، کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە نێویشیاندا فەرەنسا، پابەندن بە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى عێراق.

بابهتی پهیوهندیدار