عێراق درۆن و هەلیکۆپتەر لە تورکیا دەکڕێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌رخسته‌ی توركیا ده‌كات بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هەلیكۆپته‌ر و سیستمی به‌رگری.
جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق لە چآوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقیەی فەرمی ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری "به‌یره‌قدار"ی توركیا زۆر ورد و پێشكه‌وتون، له‌چه‌ندین وڵاتی وه‌ك سوریا و ئازه‌ربایجان و لیبیا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
عیناد وتی:"داوامان له توركیا كردوه ده‌رخسته‌ی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی جۆری (به‌یره‌قدار تی بی 2) له‌گه‌ڵ هەلیكۆپته‌ری جۆری (ئاتاك 1) و سیسته‌می دژه درۆنمان بۆ بنێرن و بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە بگاتە دەستمان"
ناوەڕاستی ئەم مانگە، وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی پێشانگای پیشه‌سازی به‌رگریی IDEF21ی له ئیستانبوڵ كرد.
وه‌زیری به‌رگری باسی له ئەوه‌شكرد، له په‌راوێزی لوتكه‌ی پێشانگاكه‌دا و له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری تورکیادا ئەم پێی ڕایگه‌یاندوه:"توركیا پێویسته ده‌رخسته‌كانی ئاماده بكات بۆئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت فڕۆكه‌كان بكڕێت".
