بایدن: لوتکەی بەغدا پێشەنگێكی مێژووییە بۆ عێراق

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی 'کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی' بڵاوکردەوە و راگەیاند رۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا گرنگە.

لە پەیامەکەیدا، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی لوتکەی بەغدا بوو، جۆ بایدن، پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق کرد بە بۆنەی میوانداریکردنی لووتکەکە و بە "پێشەنگ و مێژوویی" ناوی برد. 

بایدن وتی: "لووتکەیێکی لەو شێوەیە ئێستا لە هەموو کاتێک گرنگترە. لە کاتێکدا لە هەوڵداین گرژییەکانی نێوان وڵاتانی دراوسێی عێراق هێوربکەینەوە و هاوکاری لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرفراوان بکەین".

لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق، جۆ بایدن وتی کە ئەمریکا لە چوارچێوەی "رێککەوتنی ستراتیژی" لەگەڵ هاوبەشەکەی دەبێت و بەردەوام دەبێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری زیاتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. 

بایدن باسی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ناوچەکەدا کرد و گوتی ئەو کاتەی من و سەرۆکوەزیران کازمی لە نووسینگەی سەرۆکایەتی یەکدیمان بینی، ئێمە رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە و ئەو "هەوڵە گرنگانەی" لە لایەن حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دراون، تاوتوێ کرد بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان عێراق و دراوسێکانی. 

بایدن سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕی بۆ هەبوونی هاوبەشێک (عێراق)، کە بە گوتەی ئەو تێڕوانینی هاوبەشی هەیە لە بارەی سیاسەتی دەرەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار