ئاماری نوێی کۆرۆنا: 1513 تووشبوون و 17 مردن تۆماركرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگهیاند:" 1513 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 17 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 10 هەزار و 59 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1513 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 17 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە هەولێر، حەوتیان لە سلێمانی و دووانیان لە دهۆک بوون، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەستنەداوە.
هەروەها 2129 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 826 هەزار و 696 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 290 هەزار و 39 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 245 هەزار و 793 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 362 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 38 هەزار و 884 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
