لە کابول ئەمریکا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

چەند كاتژمێرێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوە لە کابول بیستراو دوو بەرپرسی ئەمریکی بە میدیاکانیان راگەیاند:" ئەمریکا لە کابول هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە".

دوو بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانی لە کابول ئەنجامداوە، باسیان لەوەش کردووە کە لەو هێرشەدا چەکدارانی خۆراسانی داعش کراونەتە ئامانج.

وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندووە، ئەمریکا لە هێرشەکەیدا کەسێکی خۆکوژی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا کردووەتە ئامانج "کە ویستوویەتی بچێتە فڕۆکەخانەی کابول [بەمەبەستی خۆتەقاندنەوە]".

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەفغانستان بۆ میدیاکان، لە هێرشەکەدا منداڵێک کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر شەقامی "شەهید" لەناوچەی هانگرە بوە کە ڕێگەیەکە دەچێتەوەسەر فڕۆکەخانەی کابوڵ‌و بەپێنج موشەک هێرشەکە ئەنجامدراوە.

پێشتر هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کرد کە دەنگی تەقینەوە لە کابول-ی پایتەختی ئەفغانستان بیستراوە. ئەمەش دوای چەند رۆژێک دێت لە چەند تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول، کە بەهۆیەوە لانیکەم 170 کەس کوژران و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژی شەممە 28-08-2021 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا لە ئەنجامدانی "هێرشی تیرۆریستیی دیکە" لە کابوول، بەتایبەتی لە 24 بۆ 36 کاتژمێری دوای قسەکانیدا. وتیشی، هێرشەکانی ئەمریکا "کە بەهۆیەوە دوو ئامانجی داعشی پێکاوە" لە تۆڵەی کوژرانی 13 سەربازی ئەمریکی و 170 سڤیلدا بووە کە لە هێرشە خۆکوژییەکاندا کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار