وەزارەتی دارایی لیستی نوێی موچەی ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی موچەی مانگی هەشتی بڵاوکردەوە. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە رۆژی دووشەممە 30-08-2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:

- وەزارەتی ناوخۆ.

- رەگەزنامە.

- فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن.

- لیوای نەوت.

- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان.

- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی.

رۆژی چوارشەممە 25-08-2021 مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشکرا. 

پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندبوو کە رۆژی پێنجشەممە، مووچه‌ی مانگی ئابی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەشدەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار