نێچیرڤان بارزانی: چاومان لەپشتیوانی فەڕەنسایە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا رایگه‌یاند:"  لەم کاتەدا چاومان لەپشتیوانی فڕەنسایە".

دوای کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆکی فڕەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا كۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و باسیان لەناوەڕۆکی کۆبونەوەکە کرد کە پرسی بەردەوامی پشتیوانییەکانی پاریس بۆ شەڕی دژی تیرۆر، وەبەرهێنان، پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان و پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان لەتەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکە بون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرە رۆژنامەنوسییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، بەناوی گەلی کوردستانەوە بەخێرهاتنی ئیمانیۆل ماکرۆن دەکەن و سەردانەکەی رەنگدانەوەی پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان گەلی کورد و فڕەنسایە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی فڕەنسا ژمارەیە پرسیان تاوتوێ کردوە لەوانەش پرسی ئاشتی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی ساڵی 2017ی سەرۆکی فڕەنسا دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی  ئیمانیۆل ماکرۆن دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار