فه‌ڕه‌نسا و كورد دوێنێ و ئه‌مڕۆ
فارس نەوڕۆڵی
3 ساڵ لەمەوپێش
فارس نەوڕۆڵی
فه‌ره‌نسا مێژووییه‌كی دیاری له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی به كورد و شۆڕشی كورده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا و شۆڕشی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، كاتێك (مسته‌فا بارزانی) ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشی كوردی ده‌كرد نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل كرد و ڕه‌خنه‌ی لێگرتن و نووسیبووی: (كورد تێگه‌یشتنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پاساو نییه له‌ته‌ك ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌دا، كه فڕۆكه بفرۆشنه به‌غدا بۆ كوشتنی منداڵی كورد). له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌دا جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی به عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه دانیال میتران، له‌ساڵی ١٩٩١ سه‌ردانی كوردستانی كرد له‌ته‌ك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیدا كۆبووه‌وه. دواتر فه‌ره‌نسا توانی بڕیاری٦٨٨ ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ناوچه‌ی دژه فڕین له كوردستان ده‌ربكات.
سه‌رۆك (مه‌سعودبارزانی )چه‌ندین جارچی له‌هه‌ولێرو چی له‌پاریس دیداری له‌ته‌ك سه‌رۆك وناوه‌نده‌بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام داوه.
له دوای ڕیفراندۆم كه ده‌رگای دیبلۆماسی به‌سه‌ر كورددا داخرا و به‌غدا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه گه‌مارۆی ئاسمانییان خسته سه‌ر هه‌رێم سه‌رۆك ماكرۆن له‌وكاته هه‌ستیاره‌دا، له ساڵی(٢٠١٧) بانگهێشتی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگره‌كه‌ی كرد، لێره‌وه به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی هێواش هێواش په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تان ئاسایی بووه‌وه.لیره‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی پێوتین ئه‌گه‌رسیاسه‌ت هونه‌ری مومكین بێت ده‌كرێ به‌جۆرێكی دیكه خولقاندنی موسته‌حیل بێت ئاله‌و دۆخه‌دانێچیره‌ڤان بارزانی موسته‌حیللی خولقاند چونكه نه‌یارانی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی هه‌رێم بوون به‌ڵام نێچیرڤان هونه‌ری به‌كار هێنانی تواناكانی كارامه به‌كارهێنا ووتی ئێمه‌ئه‌گه‌رله‌قۆناغێكدا نه‌ته‌وه‌یه‌كی كارلێكراوبین له‌به‌رامبه‌ردا ده‌توانین نه‌ته‌وه‌یه‌كی كارلێكه‌رین ، به‌م لۆژیكه توانی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌وتن ده‌رباز بكات
بۆیه ده‌توانین بڵێین فه‌ره‌نسا له زۆر وێستگه‌دا هاوكاری گه‌لی كوردستان بووه و سه‌ردانی ئێستای سه‌رۆك (ماكرۆن) بۆ كوردستان و دیداری له‌ته‌ك سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) و سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم، مانایه‌كی قووڵی سیاسیی هه‌یه و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه پێگه‌ی ستراتیجی وسیاسیی هه‌رێم بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان و به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا گرنگه.
به‌دیداری ئه‌م جاره‌وه تائێستا سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆك نێچیرڤان، چوار كۆبونه‌وه‌ی دیاریان هه‌بووه، به‌رمه‌بنای ئه‌م دیدارانه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆك نێچیرڤاندا دروست بوه سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه له‌ڕێگای دیالۆگه‌وه له ناوچه‌كه‌دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر دوو سه‌رۆك هاوڕان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری و مافی مرۆڤ و دیموكراسی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی فیكری و سه‌ربازی. ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته گه‌لی كوردستان دیدێكی هاوبه‌شی له‌ته‌ك فه‌ره‌نسای دۆست هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا كۆتایی گه‌مه‌كه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كتر بپارێزین.