ئەمڕۆ وەزارەتێك و چەندین دەستە موچە وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

 وەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند :" ئەمڕۆ دووشەممە موچەی چەند وەزارەتێک بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".

وەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ھەشتی وەزارەتی ناوخۆ و ھەریەک لە رەگەزنامەی گشتی ھەرێم و ھێزەکانی زێڕەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ مووچەی‌ وەزارەتی‌ شەهیدان و ئەنفالکراوان و مووچەی‌ کەسوکاری‌ شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی‌ سیاسی‌ دابەش دەکرێت.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی کرد بەبێ لێبڕین و وەزارەتی تەندروستی مووچەیان پێدرا و پێنجشەممەش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا.

رۆژی یەکشەممەش، مووچەی‌ یەکەکانی حەفتا و ھەشتای‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەشکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار