وەزیری دارایی: ئەژمێری بانكی بۆسەرجەم موچەخۆران دەكرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند :"  ئەژمێری بانكی بۆسەرجەم موچەخۆران و هێزەكانی پۆلیس كراوەتەوەو چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە". 

ئەمڕۆ دووشەممە  ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە لە 1-7-2020 چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی ماددەی 13 لەیاساكە، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە بە كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم. وتیشی:" ئەمڕۆ  مژدەی ئەوەتان دەدەینێ كە ئەو یاسایەو ماددەی 13 چووە بواری جێبەجێكردنەوەو لەهەنگاوی یەكەمدا ئەژمێری بانكی بۆ سەرجەم موچەخۆرانی كەرتی شارستانی و پۆلیس چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە."

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەكرد، پرۆسەكە تەنها لەچوارچێوەی ئەژمێری بانكی بۆ موچە ناوەستێت بەڵكو پەرەی پێدەدرێـت و ژمارەی كەسی بێ هاوتای لەگەڵدایە .

ئەوەشی رونكردەوە، ئەو هەنگاوە لەداهاتوودا فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت و هاوڵاتیانیش دەگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار