فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە بناری قەندیل بۆردومان كرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە نزیک پردی حەسۆ لە بناری قەندیل لەبۆردومانێکدا ئۆتۆمبێلیکی جۆری پیکاب-یان کردۆتە ئامانج.

ئەمرۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021. لە سنوری ناحیەی ژاراوە لە بۆردومانێکدا لە نزیک پردی حەسۆ لە بناری قەندیل ئۆتۆمبێلکی جۆری پیکاب- دەبڵ لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا کراوەتە ئامانج و تا ئێستا زیانەکان نادیارن.

تاوەکو ئێستا زیانە گیانەکانی بۆردوومانەکە نەزانراون، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.

پردی حەسۆ دەکەوێتە سنووری قەزای پشدەر و رێگای زیاتر لە 10 گوندی بەسەرەوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار