عێراق؛ ئاماری توشبووانی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

لەعێراق ئاماری تووشبووانی رۆژانەی كۆرۆنا روو لە بەرزبوونەوە دەكات، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایكرد، 65 تووشبووی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش هەزارو 778 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا هەشت هەزارو 193 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 65 كەسیش بەهۆی كاریگەریی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە، كۆی گشتی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 881 هەزارو 213 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 727 هەزار و 750 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 91.8%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 20 هەزارو 764 كەس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار