وته‌بێژی تاڵیبان: له هه‌وڵداین به گفتوگۆ بگه‌ینه رێككه‌وتن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ده‌ڵێت گه‌ر بیانه‌وێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆڵی ویلایه‌تی په‌نجشیر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌وڵدان به گفتوگۆ بگه‌نه رێككه‌وتن.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئەمرۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021. باسی له‌وه كردووه كاتێك هێزه بیانییه‌كان هه‌موویان له ئه‌فغانستان كشانه‌وه و حكومه‌تی نوێ دامه‌زرا، هیچ رێكخراوێك بیانووی نامێنێت بۆ جه‌نگ.
وتیشی، ئه‌وانه‌ی له ئه‌فغانستاندا له‌ژێر چه‌تری داعشدا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له عێراق و سووریاوه نه‌هاتوون، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك ئه‌فغانستانین كه هه‌ڵگری هزری داعشن.
هاوكات موجاهید باسی له‌وه‌كردووە، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی تاجیكی، ئه‌حمه‌د مه‌سعود به‌رده‌وامه كه به‌رگریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی پەنجشیر راده‌ستی تاڵیبان نه‌كات، ئه‌گه‌ر دانوستان بێ ئه‌نجام بوو، ئه‌وا په‌نجشیر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تاڵیبانه‌وه گه‌مارۆدراوه.
