ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت".
دابەشكردنی موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین، دەبێتە دووەم مانگ كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین موچە دابەش بكات، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ حكومەتی مستەفا كازمی رێككەوتن كرا بۆ موچە مانگانە بەغدا بڕێك پارە بنێرێت تاوەكو ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا لە بودجەدا كراوە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.
15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیكردن لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان. 11-07-2021 وەزارەتی دارایی رایگەیاند، پارەكە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان.

بابهتی پهیوهندیدار