لەشەش مانگدا زیاتر له 2750 بازرگان مۆڵەتیان وەرگرتووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له مساڵدا زیاتر له 2750 مۆڵه‌تی بازرگانیمان داوه‌ته بازرگانان و له چه‌ندین وڵات هاورده‌ی كاڵا بكه‌ن و ده‌یان گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ئه‌نجامدراوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، نه‌وزاد شێخ كامل محمود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی، به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌شداری كرد له كۆنفرانسی سێیه‌مین كۆنفرانسی ئۆنلاینی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی و به تایبه‌ت شاری جانهاین.
له‌و كۆنفڕانسه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی راشیگه‌یاندوه، له كاتێكدا كه وڵاتان گیرۆده‌ی په‌تای كۆرۆنان و ده‌یان و سه‌دان كه‌سی له‌ناوبردوه و جموجوڵه ئابوریه‌كان و بزاوته ئابوریه‌كانی وه‌ستاندوه، زیانی زۆری به ئابوری وڵاتان گه‌یاندوه، داهات و بژێوی ژیانی زۆر كه‌س و وڵاتی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو: "وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌م كابینه‌یه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و له چوارچێوه‌ی پلانی خۆیدا هانی كۆمپانیا و بازرگانه‌كانی وڵاتان به گشتی و وڵاتی چین به تایبه‌تی ده‌دات كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه گوزاری بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ كاری وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانای وڵاتان له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ویاسای بازرگانی ده‌رفه‌تی زۆر باشی ڕه‌خساندوه بۆ وه‌به‌رهێن و بازرگانه‌كان كه‌بێنه هه‌رێمی كوردستان و تواناكانی خۆیان له‌ڕوی پیشه‌سازی و بازرگانی وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ بخه‌نه‌گه‌ڕ و به‌رهه‌می زیاده‌ی چیمه‌نتۆو كشتوكاڵ و ئاسن و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی خۆیان بگوازنه‌وه له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوبه‌ش".
