عێراق هەزاران مێگاوات کارەبا لەڕێگای وزەی خۆرەوە بەرهەم دەهێنرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند:" حکومەتی عێراق نیازی هەیە لەڕێگای گرێبەستکردن لەگەڵ چوار گەورە کۆمپانیای بیانی هەزاران مێگاوات کارەبا لەڕێگای وزەی خۆرەوە بەرهەمبهێنێت، بۆئەوەش لەکۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ناوی وەزارەتی کارەبا بۆ وەزارەتی کارەباو وزەی نوێبوەوە بگۆڕێت.

ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ هەریەک لەکۆمپانیاکانی پاوەر چاینای چینی‌و مەسدەری ئیماراتی‌و ئیکۆی سعودیی‌و "سویدی ئیلیکتریک"ی سویدی لەگفتوگۆدان بۆئەوەی هەزاران مێگاوات کارەبا لەوزەی پاک بەرهەمبهێنن، جگەلەوەی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسیش بۆ هەمان مەبەست لەگفتوگۆدان.

عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی کرداری لەگەڵ کۆمپانیای پاوەر چاینای چینی ڕێککەوتون بۆئەوەی کۆمپانیاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەڕێگای تیشکی خۆر بەتوانای دوو مێگاوات دابمەزرێنێت، بەشێوەیەک لەقۆناغی یەکەمدا ئاستی بەرهەمهێنان بگەیەنێت 750 مێگاوات، لەقۆناغەکانی تریشدا بیگەیەنێتە ئەو ئاستەی ڕێککەوتنی لەسەرکراوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەڕێگای تیشکی خۆر لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جێبەجێدەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار