کەجەکە: روداوەکەی زاخۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە نەک پەکەکە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە رایگەیاند:" بۆ رایگشتی رونی دەکەنەوە کە ئەو تۆمەتبارکردنە هیچ بنەمایەکی نیە و "شێوەی تەقینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە".
ئەمڕۆ کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر کامپی ئێزیان لە زاخۆ و هەڵویستی پەدەکە لەوبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەوی ٣٠ی ئەم مانگە، له كامپی قادیای سه‌ر به شارۆچکەی زاخۆی هه‌رێمی فیدراڵی باشووری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا كه تیایدا دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند هاوڵاتیی مه‌ده‌نیش بریندار بوون، ئه‌م كا‌مپه شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌لی ئێزدیی شه‌نگاله كه بەهۆی هێرش و کۆمەڵکوژیی داعشەوە تێدا په‌نابه‌ر بوون، له خودای په‌روه‌ردگار داواكارین كه ڕۆحی گیانبه‌ختكردووان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و شیفا بداته بریندارانی ئه‌م ڕووداوه و لێره‌دا جارێكی‌تریش پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌م كا‌مپه ده‌رده‌بڕین.
لە بەردەوامی هاتووە: هه‌م گێڕانه‌وه‌كانی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه و هه‌م چۆنیه‌تی و شێوازی هاتنه‌ئاراوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ئاماژه به هێرشی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرابێت، هه‌ندێك له به‌رپرسه هه‌رێمییه‌كانی پەدەکە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه پەدەکە له كامپه‌كه هه‌وڵێكی گێره‌شێوێنیانه‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆباڵی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بخه‌نه ئه‌ستۆی پەکەکە، ئامانجی ئه‌مجۆره بۆچوون و گێرشێوێنیەکانی به‌رپرسانی پەدەکە ئه‌وه‌یه كه وانیشان بده‌ن ئه‌م ڕووداوه له ئه‌نجامی هێرشه به‌ردەو‌امه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌هاتۆته ئاراوه و به‌م هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌ی خۆیان پاكانه بۆ هێرشه جینوسایدییەکانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆسه‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌كو ئاگادارن ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك له ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە، له ناوه‌ڕاستی بازاڕی شه‌نگال و له نەخۆشخانەی شه‌نگال كومه‌ڵكوژیی ئه‌نجامدا، پەدەکە له به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی كامپی قادیا، هێشتا نه‌چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، بزوتنه‌وه‌كه‌مان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پەدەکە شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و له‌و بڕوایه داین كه ئه‌مه ڕووداوێكی پلان بۆداڕێژراوه.
هەروەها هاتووە: له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی قادیا پاش لوتكه‌كه‌ی به‌غداد و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی هه‌ندێك به‌رپرسی پەدەکە بۆ تۆمه‌تباركردنی به‌په‌له‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه گومانە به‌هێزتر ده‌كات كه پێش ڕووداوه‌كه ئاگایان له پلانه‌كه هه‌بووه، به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه گێرشێوێنانه‌ی پەدەکە هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ئه‌م به‌رپرسانه‌ی پەدەکە شه‌رمه‌زار بكه‌ن.
لە کۆتاییشدا هاتووە: ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان، وەک ڕابردوو، له ئێستاشدا پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی ئێزیدی بۆسه‌ر زێد و خاكی خۆیان و سەرلەنوێ ئاوادانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئیمكانی خۆمان بۆ ئه‌م ئه‌ركه بخه‌ینه گه‌ڕ، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی قادیا ئه‌و ڕاستییه‌ی ئاشكراكرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی شه‌نگال بۆسه‌ر زێد و خاكی خۆیان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستنیان ئه‌ركێكی به‌په‌له‌یه، به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی‌تر بانگه‌وازی له حكومه‌تی عێراق، پەدەکە و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه ده‌ست له‌م پیلانه چه‌په‌ڵانه دژبه گه‌لی ئێزدی هه‌ڵبگرن، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له ڕای گشتی جیهان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له داواكاری ڕه‌وای گه‌لی ئێزێدی بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستن بكه‌ن.
