وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكان چاوەڕوانی حكومەتین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پلانی خۆیان وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پلانی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی خێرای رێگاوبانه‌كان، ئومێدیشی خواست له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان و نیشته‌جێكردن، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قه‌زای سۆران، سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سۆرانی كرد‌و له‌لایه‌ن قائیمقام و په‌رله‌مانتار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی سنوره‌كه‌وه پێشوازی كران.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێكردن تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قه‌زای سۆران، هاتوین له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و پێشنیاره‌كانتان بگرین و وتیشی، "وه‌ك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت و له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و درێغی ناكه‌ین".
