ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ پارتی و یەکێتی: بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند:"بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە وچاوەڕوانی ویستی خودا وفریاد ڕەسێکە بۆدەرباز بوون لەم دۆزەخەی خوڵاندووتانە".

ئەمرۆ 31ی ئابی 2021، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەژماری خۆی نوسیویەتی، "پارتی و یەکێتی لەسەرەوە سەرکردەکانیان مام و برازان، لەسەر کێکی دەسەڵات موو بە بەینیانا ناچێت و قاقا دەگۆڕنەوە، کەچی داماوەکانی خوارەوە کەسەپانی پوشێش نین شەڕە جنێوی خیانەت لەسەر31ئاب و16 ئۆکتۆبەر دەگۆڕنەوە".

ئەو دەشڵێت، "بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە وچاوەڕوانی ویستی خودا وفریاد ڕەسێکە بۆدەرباز بوون لەم دۆزەخەی خوڵاندووتانە، ڕۆژێ قەیرانی (نەوت) وئێستاش (نان)، لە خزمەتگوزاری (ئاوەدانی)ەوە ئێستا (ئاو)ی خواردنەوەیشی بەزەحمەت دەستدەکەوێ".

دەقی نوسینەکەی ئەبوبەکر هەڵەدنی

پارتی ویەکێتی لەسەرەوە سەرکردەکانیان مام وبرازان،
لەسەرکێکی دەسەڵات موو بە بەینیانا ناچێت وقاقا دەگۆڕنەوە،،،
کەچی داماوەکانی خوارەوە کەسەپانی پوشێش نین شەڕە جنێوی خیانەت لەسەر٣١ئاب و١٦ ئۆ کتۆبەر دەگۆڕنەوە.
بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە وچاوەڕوانی ویستی خودا وفریاد ڕەسێکە بۆدەرباز بوون لەم دۆزەخەی خوڵاندووتانە....
ڕۆژێ قەیرانی (نەوت) وئێستاش (نان)،،لە خزمەتگوزاری (ئاوەدانی)ەوە ئێستا (ئاو)ی خواردنەوەیشی بەزەحمەت دەستدەکەوێ..
ئەبو بەکر هەڵەدنی
٣١ ی ئابی ،   ٢٠٢١

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار