ئاماری کۆرۆنا: 1573 تووشبوون و 16 مردن تۆمارکران
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" 1573 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 16 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، 12 هەزار و 67 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1573 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 16 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، شەشیان لە دهۆک، شەشیان لە سلێمانی و چواریان دیکەشیان لە دهۆک بوون، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 851 هەزار و 73 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 293 هەزار و 622 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 250 هەزار و 329 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 394 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 37 هەزار و 899 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
