كازمی: نابێت عێراق له‌لایه‌ن وڵاتی تره‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکى حكومەتی عێراق رایگەیاند:" عێراق ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری و ئابوورییه‌كه‌یدا هه‌بێت، له‌هه‌ر بارودۆخێكیشدا بێت، نابێت له‌لایه‌ن وڵاتی تره‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت".
مستەفا كازمی سەرۆکى حكومەتی عێراق لەمیانى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند، سه‌ركه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌كه له‌ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ئامانجمان ته‌نها گرنگیدانه به‌به‌رژوه‌ندییه‌كانی عێراق ، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نییه به‌رژه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر حسابی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی بێت، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویسته عێراق به‌شێوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه كه شایسته‌ی ناو و مێژووه گه‌وره‌كه‌ی بێت، سووریشین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت عێراق دوور له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری و ئابوورییه‌كه‌یدا هه‌بێت، له‌هه‌ر بارودۆخێكیشدا بێت، نابێت عیراق له‌لایه‌ن وڵاتی تره‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت.
کازمى جەختیکردەوە کە نابێت عێراق له‌ده‌وروبه‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی داببڕێنرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسانه‌یه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه هاوكارییانه به‌هێز بكه‌ین كه له‌سه‌ر پره‌نسیپی رێزگرتنی سه‌روه‌ری دوو لایه‌نه بنیاتنراون.
سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستەڕوو کە نامۆ نییه ئه‌گه‌ر كێبڕكێ له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام شه‌رم و نامۆیه كه ئه‌م كێبڕكێییه ببێته مایه‌ی لێدان له‌عیراق و گه‌له‌كه‌ی.
هاوکات کازمی وتیشى" سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان له‌م دۆسیه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانه سیاسییه‌كان، له‌كارنامه‌مان له حكومه‌تدا دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری پشكی گرنگی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنمان دابوو جێبه‌جێی بكه‌ین، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌ممان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ماوه‌و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كراوه، خوازیاری ئه‌وه‌ین هاووڵاتیان به‌شداری فراوان و كاریگه‌رییان هه‌بێت، هانی هاووڵاتیان ئه‌ده‌ین به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
