سبەینێ زۆرترین وەزارەت و دەستە موچە وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سبەینێ پێنجشەممە موچەی مانگی ئابی زۆرترین وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئهیلوولی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سبەینێ پێنجشەممە موچەی مانگی ئابی "وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلادانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا"، بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.
15ـی حوزەیرانی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
