قوباد تاڵەبانی: داوا دەکەم لە هەڵبژاردن دەنگ بەکاندیدەکانی هاوپەیمانی بدەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی دەربارەی هاوپەیمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و دەڵێت، "داواتان لێدەکەم لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بەکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بدەن".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی ئەیلولی 2021، قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان پەیامێکی دەربارەی هاوپەیمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لەسۆشیاڵ میدیای خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" بەیەکەوە بەهێزترین تەنها دروشمێکی هەڵبژاردن نییە بەڵکو بیرۆکەیەکە کەبەدرێژایی چەندین نەوە پاڵنەر و هێزی ئەوان بووە وەک نەتەوەیەک".

قوبادتاڵەبانی باسی لەوەشکردووە:" بەیەکەوە دەتوانن داکۆکی لەکوردستانی بوونی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بکەن و بەیەکەوە دەتوانن شەڕی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و زامنکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ هەمووان بکەن".

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەیەکەوە بەهێزترین تەنها دروشمێکی هەڵبژاردن نییە بەڵکو بیرۆکەیەکە کەبەدرێژایی چەندین نەوە پاڵنەر و هێزی ئێمە بووە وەک
نەتەوەیەک و بەیەکبوون و یەکگرتوویمان لەبەغدا دەتوانین مووچە و خزمەتگوزاری و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەربکەین.

بەیەکەوە دەتوانین داکۆکی لەکوردستانی بوونی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بکەین و بەیەکەوە دەتوانین شەڕی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و زامنکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ هەمووان بکەین.

داواتان
لێدەکەم لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بەکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بدەن لەبەرئەوەی بەیەکەوە بەهێزترین و بەیەکەوە تیمێکی یەکگرتوو دەنێرینە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێوە کەخەمی ئێمەن.
بەیەکەوە خەونی مام جەلال و کاک نەوشیروان بەدیدەهێنین و رێککەوتننامەی دەباشان سەردەخەین و
بەیەکەوەش رۆحی ئەو دوو سەرکردە مەزنەش شاد دەکەین.

بەیەکەوە
بەهێزترین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار