جوتیار عادل: حكومەت كێشەی نان و ئاو و بەنزین چارەسەر دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا گوژمەیەکی مانگانە بۆ روبەربونەوەی کێشەی ئاو تەخانبکرێ و یه‌كێكی دیکەش له‌بڕیاره‌كانی هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نانه‌واخانه‌كانن.
رۆژی چوارشەممە 1 ی ئەیلوولی 2021 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "لە چەند رۆژی داهاتوو لە عێراقەوە بەنزین دێت بۆ هەرێم و بەو جۆرەش نرخی بەنزین دادەبەزێت، ئەو بەنزینەی دەهات بۆ هەرێم کوالێتی زۆر خراپ بوو، بڕیارماندا لەگەڵ حکومەتی ناوەند ڕێبکەوین بۆ ئەوەی هەم پاڵاوگەی بەرهەم هێنانی بەنزین زیاد بکەین هەم لە عێراقەوە بەنزین بێت بۆ هەرێم بەوەش نرخی بەنزین دادەبەزێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ماوه‌ی رابردودا، كۆدی بێهاوتای فه‌رمانبه‌رانمان راگه‌یاند وله‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆدی 460 هەزار فه‌رمانبه‌ر ته‌واو بونه و په‌نجه‌مۆریان وه‌رگیراوه، ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌قۆناغی یه‌كه‌م ته‌واو بوه، ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆئه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكیان بۆ بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌و به‌ڵێنی حكومه‌تدایه سه‌باره‌ت به ئه‌لیكترۆنیكردنی مامه‌ڵكردنه به پاره، به‌مزوانه‌ش قۆناغی كۆتاییهێنان به‌دروستكردنی كۆدی بێهاوتا ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و داموده‌زگای ئه‌منی ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بڕیاریشدرا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و بازرگانیه‌كان هه‌ڵده‌ستن به هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی گازی شل بۆ نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌رێژه‌ی 20% نرخی كاره‌با له‌سه‌ر سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ دابینكردنی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت به‌شه ئاردی مانگانه.
