قوباد تاڵەبانی‌: پڕۆژەیەك لەسلێمانی هەلیكار بۆ پێنج هەزار گەنج ده‌ڕه‌خسێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند:" كۆگاكانی ژووری‌ بازرگانی و‌ پیشەسازی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق دەبێتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی و پیشەسازی كە پێنج هەزار هەلیكار دەڕەخسێنێت بۆ گەنجان و باشتریش دەتوانین قەبارەی بازرگانی زیاتر بكەین و بواری ئابووری گەشەپێبدەین".

ئەمرۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی‌ جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەمیانەی‌ ئەنجامدانی‌ کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا له‌میانه‌ی سە‌ردانی كۆگاكانی ژووری‌ بازرگانی و‌ پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند: "بەشێکی‌ زۆری‌ ئەو بەنزینەی‌ کە دێتە هەرێمی‌ کوردستان لەدەرەوەی‌ وڵات دێت و بەنزینیش بەرهەمێکی‌ نەوتە و کە نرخی‌ نەوت بەرزدەبێتەوە نرخی‌ بەنزین بەرزدەبێتەوە".

وتیشی‌: "هۆکاری‌ دابەزینی‌ نرخی‌ بەنزین لە عیراق هۆکارەکەی‌ ئەوەیە حکومەتی‌ عیراق پاڵپشتییەکی‌ باشی‌ بەنزین دەکات بۆ ئەوەی‌ بتوانێت کە نرخەکەی‌ کۆنترۆڵ بکات".

جەختی‌ لەسەر ئەوەش کردەوە: "دۆخی‌ دارایی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێت وەک حکومەتی‌ فیدراڵی‌ پاڵپشتی‌ کەرتی‌ بەنزین بکات".

وتیشی‌: "بەڵام ئێمە دەتوانین کار ئاسانی‌ بکەین بۆ ئەوەی‌ ئەو بەنزینەی‌ کە لە دەرەوەی‌ کوردستانەوە دێت بە ئاسانتر و بە تێچوویەکی‌ کەمتر بێت، بەڵام دەبێت هاوسەنگییەک دروست بکەین لەنێوان کوالێتی‌ بەنزینەکە و نرخەکەی".

وتیشی‌: "هەندێک لە رسومات هەبوو لەسەر مەرزەکان کەممان کردوه‌تەوە و دەبێت رەچاوی‌ کوالێتی‌ بەنزین بکەین و نابێت لەپێناوی‌ دابەزینی‌ نرخەکەی‌ قوربانی‌ بە کوالێتی‌ بەنزینەکە بدەین".

له‌ باره‌ی كۆگاكانی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی: "كۆگاكانی ژووری‌ بازرگانی و‌ پیشەسازی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق دەبێتە گەورەترین ناوەندی بازرگانی و پیشەسازی كە پێنج هەزار هەلیكار دەڕەخسێنێت بۆ گەنجان و باشتریش دەتوانین قەبارەی بازرگانی زیاتر بكەین و بواری ئابووری گەشەپێبدەین".

له‌سلێمانى 14 پڕۆژه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌م كۆگایانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ سلێمانى ده‌بێته‌ سه‌نته‌رى بازرگانى بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق‌و بۆ هه‌موو بواره‌كان كۆگاى تایبه‌ت بونى هه‌یه‌ له‌ژێر چاودێریى توندوتۆڵدا.

راشیگەیاند: دروستكردنی پرۆژەكە یەكێك بووە لەو بەرنامانەی پێشتر دامانناوە، زۆر گونجاوە بۆ بازرگانی بەهۆی نزیكییەوە لەسنور، بۆیە بەئیدارەیەكی باشتر دەتوانین قەبارەی بازرگانی زیاتر بكەین و بواری ئابوری گەشەپێبدەین، هەموكاتیش هەوڵمانداوە ئارامی دابین بكەین كە هۆكاری سەرەكی گەشەی ئابورییە، وەك حكومەتیش پشتیوانی بازرگاكان دەبین.

جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: "چەند ساڵی رابردوو بۆ حكومەت و خەڵكی كوردستانیش ساڵانێكی ناخۆش بوو بەهۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی ئابورییەوە، بەڵام ئێستا سەرەتایەكی نوێیەو ئومێدەوارین داهاتوو بەرەو باشتر بڕۆین".

جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە پێماندراوە لەبارەی پێدانی مۆڵەت بەپرۆژەكان ئەگەر جێبەجێ بكرێت زیاتر لە 50 هەلیكار دەڕەخسێت، ئەوەش وا دەكات گەنجان بەتایبەت بەرهەمی زانكۆو پەیمانگاكان بەپێی پسپۆڕیان بۆ ئەو شوێنانە بگونجێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار