عێراق; بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی زیاتر لە 4 ملیار دۆلارمان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند:" لە هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 253 ملیار دینار و زیاتر لە 4 ملیار دۆلاریان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

لە بەیاننامەیەكدا دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2021دا دەستەكە چاوی بە 25 هەزار و 490 ئاگاداركردنەوە و هەواڵ و كەیسی تاواندا خشاندووەتەوە.

رونیشكراوەتەوە، لە پرۆسەكاندا رێگە لە بە هەدەردانی زیاتر لە 253 ملیار و 586 ملیۆن دینار و زیاتر لە 4 ملیار و 920 ملیۆن دۆلار گیراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

دەستەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەزار و 775 تۆمەتبار رادەستی دادگاكان كراون و 858 فەرمانی دەستگیر كردن دەركراون و 455 یان جێبەجێ كراون، هەروەها بانگهێشت كردنی دادوەریی 3 هەزار و 208 فەرمان بووە و 675 پەڕاوی راگرتن دەركراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار