بۆ چارەسەركردنی كێشەی نانەواخانەكان لە%20 نرخی كارەبایان لێوەرناگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بڕیاردراوە کرێی کارەبا بۆ خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکان بەڕێژی 20% دابەزێنرێت و لەسەرەتای ئەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.

لەدواین نوسراوی وەزارەتی کارەبادا کە ئەمڕۆ دەرچوە و واژۆی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستانی لەسەرە ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە بە داشکاندنی 20%ی کارەبای بەکارهاتو بۆ سەرجەم نانەواخانە و سەمونخانەکان.

ئەوەش هاتوە، ئامانجی بڕیارەکە بۆ بەرژەوەندی گشتی، کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نان و نەهێشتنی قۆرخکاری لە گرانکردنی نرخی نان دەرکراوە.

دوای ئەوەی لەماوەی هەفتەی رابردودا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئارد و سوتەمەنی نرخی نان لەبەشێک لەنانەواخانە و سەمونخانەکانی کوردستان گران بو، 29ی ئابیش ئەنجومەنی وەزیران نۆ بڕیاری بۆ رێگریک

ردن لەگرانبونی نرخی نان دەرکرد لەوانەش دابینکردنی سوتەمەنی و کارەبا بەنرخێکی هەزانتر بەنانەواخانەکان و دەستکردن بەبەرهەمهێنانی ئارد لەناوخۆدا لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار