نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی له بنەماڵە و کەسوکاری عەبدوڵا خەیات دەکات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدوڵا خەیات، هونەرمەندی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخهميانم."
ئەمڕۆ شەممە 04-09-2021 عەبدوڵا خەیات، خەیات ھونەرمەندێکی دیاری شانۆ و سینەمای کوردی دوای نزیکەی 18 رۆژ تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیاتم پێگەیشت."
ئەو هونەرمەندە لە دوای هەشت رۆژ مانەوە لە ژێر ئامێری هەناسەدان، ئەمڕۆ لە تەمەنی 57ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیات ـ م پێگەیشت.
پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخهميانم.
لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو به بهزهيى و میهرەبانيی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
