نێچیرڤان بارزانی و پارێزگاری نەینەوا چارەسەری دۆخى شنگال تاوتوێدەكەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا، باسی دۆخی گشتی نەینەوایان کرد. هەردوولا هاوڕابوون کە پێويسته‌ دۆخى شنگال "له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكومه‌تى فيدراڵیی عێراقدا، چاره‌سه‌ر بكرێت."

ئەمڕۆ شەممە، 4 ئەیلوولی 2021  بەپێی راگەیاێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌ کۆبوونەوەکەدا دۆخى گشتي نه‌ينه‌وا، بارى ئاسايش، خزمه‌تگوزارييه‌كان، ئابوورى، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاى نه‌ينه‌وا تاوتوێكران. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانى نەجم جبووری، پارێزگار و ئيداره‌ى نه‌ينه‌وا بۆ دابينكردنى ئارامی و سه‌قامگيرى، چالاكيى ئابوورى، كارى مرۆيى و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كردەوە كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دايه‌ "ئاواره‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌ خواست و بڕيارى خۆيان بگه‌ڕێنه‌وه‌ موسڵ و ناوچه‌كانى ديكه‌ى نه‌ينه‌وا، پاش ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كانيان جێگير ده‌بێت."

دۆخى سياسى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار