دەتوانیت مرۆڤ بیت، نەک شتێکی دی

لەپەراوێزی کەمپەینی "ناوی من ناوی دایکمە"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

نوسەرێكی كورد لە وتارێكیدا ڕایگەیاند :" من پشتگیری کەمپەینەکەم بێ ئەوەی شەڕی کەس بکەم، نەک هەربۆ منداڵانی باوک نادیار و چەسپاندنی ناوی دایک. بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی ئەو مرۆڤانەی کە ناسنامەیان نییە".

عومەر محەمەد، نوسەری كورد، لە دوا وتاریدا بە ناونیشانی "دەتوانیت مرۆڤ بیت، نەک شتێکی دی لەپەراوێزی کەمپەینی "ناوی من ناوی دایکمە" رایگەیاندووە:" دوو ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە هەن. یان بەگفتوگۆ لەگەڵ حکومەت و پەڕلەمان بەبێدەنگی هەتا دەگەینە ئامانج، یان فشاری میدیایە. واتا وەک ئێستا دەیکەین بەبابەتی میدیاو سۆشیال میدیا، بەڵام بەبێ خۆنواندنی خەڵکی خۆشگوزەران بۆ فیزلێدان".

وتار نوس لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا جەخت لەوە دەكاتەوە پشتیوانی ئەم کەمپەینە دەکات و دەڵێت:" دەبێت ئازاری مرۆڤی پەراوێزخراوت چەشتبێ و بزانیت کە نەبوونی ناسنامە واتا مرۆڤ لە دۆزەخدا، مەگەر هەر ئەو مرۆڤانە بزانن بێ ناسنامەیی چەندە سەختەو چۆن فڕێی داونەتە خوار هەژاریەوەو چۆن لە مرۆڤەوە کردونی بەکۆتەرەداری وشکهەڵاتوو".

عومەر محەمەد لە وتارەكەیدا نمونەیەكی واقعی ناو ژیانی كوردستان دەگێڕێتەوە و وتویەتی:"کۆمەڵگای دوای جەنگ مرۆڤی دەوێ بۆ بونیاتنانەوە، کورد لە مێژە لە جەنگدایەو زیاد لە جارێک پەلاماری جێنۆساید دراوە، لەدوای روخانی ڕژێمی بەعسیش قۆناغی راگوزەری دادوەری (مرحلة العدالة الانتقالیة)ی بەخۆیەوە نەدیوە، قوربانیەکان بەمافەکانیان نەگەیشتوون، دەنا هەزاران دۆسێی تراژیدی هەن پێویستیان بەچارەسەرە، هەزاران قوربانی هەن پێویستیان بەگەڕانەوەی ماف و شکۆیە".

لەكۆتایدا ئەوە ڕوندەكاتەوە:" بۆیە وای دەبینم کە یەکێک لەعەیبەکانی ئەم کەمپەینە ئەوەیە کە زەمینەسازی بۆنەکراوەو هێشتا نەیانتوانیوە بیکەن بەیاسا بەڵکو کردویانە بەژاوەژاو، فەرموون باتێبکۆشین زەمینەی یاسایی وکۆمەڵایەتی و رۆشنبیری بۆسازدەین و بیکەین بەیاسا ئینجا نەک لە فەیسبوک بچۆ لەفەرمانگەی باری شارستانیش جێگۆڕکێ بەناوی باوک و دایکت بکە".

كەمپینی "ناوی من ناوی دایکمە" ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن كۆمەڵێك كەسانی چالاكوان و ڕێكخراوە مەدەنیەكانەوە ڕاگەیاندرا و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵابۆتەوە و چەندەها كەس  پاڵپشتی كەمپینەكە دەكات

بۆ بینینی تەواوی وتارەكە سەردانی ئەم لینكە بكە لە وێب سایتی هاوڵاتی

هاوڵاتی - ناوەرؤکی هەواڵ (hawlati.co)

عومەر محەمەد، نوسەری وتارەكە
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار