ساڵرۆژی کۆچی دوایی دكتۆر جەمال; نیو سەدە لە خزمەتكردنی منداڵان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ئەمڕۆ ساڵێك تێدەپەڕێت بەسەر كۆچی دوایی دكتۆر جەمال ئەمەد رەشید پسپۆری تایبەتی نەخۆشی منداڵان.

 دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید لە ساڵی ١٩٤٤ لە سلێمانی لەدایکبووەو ساڵی 1968 کۆلێژی پزیشكی تەواوکردووەو سەرەتا وەک پزیشكی گشتی لەبواری منداڵان کاریکردووە و دواتر بووەتە پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و٥٠ ساڵ چارەسەری منداڵانی کوردستان بەگشتی و منداڵانی شاری سلێمانی بەتایبەتی کردووە.

پسپۆڕە کوردەکەی دۆستی منداڵان بەهۆی کارکردنی بەشێوەیەکی دۆستی منداڵان و ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی و هەرزانی نرخی کلینیکە پزیشكییەکەی، لەساڵی 2016 لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پزیشكی ساڵ و پزیشكانی پێشەنگ، خەڵاتی پزیشكی پێشەنگی پێدرا.

دوای زیاتر لە 45 ساڵ لە خزمەتكردنی منداڵانی نەخۆش، دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەدا، بەرەبەیانی ڕۆژی 4/9/2018 لەتەمەنی 73 ساڵیدا لەئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار