هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەك ڕادەگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی‌ گواستنەوە و گەیاندنی‌ هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممە 6ی‌ ئەیلول تا 15ی‌ ئەیلوولی 2021، بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خوولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی، رۆژانە لە کاتژمێر 6:30 ی بەیانی تا 10:30 بەیانی سەرجەم هێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

وەزارەتی‌ گواستنەوە و گەیاندنی‌ هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە 6ی‌ ئەیلول تا 15ی‌ ئەیلول، رۆژانە لە کاتژمێر 6:30 ی بەیانی تا 10:30 بەیانی سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ماوەی رابردوودا و لەکاتی بەڕێوەچوونی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەییدا بەهەمان شێوە رۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار