ئەوەی مەترسیە بۆ سەر هەرێم  داعشە یان حەشدی شەعبی ؟

هاوڕێ‌ سورە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ‌ سورە

بێگومان بوونی  داعش  چ  وەك  كردار و ڕەفتار چ  وەك  ئایدۆلۆژیا مەترسیە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی , بەڵام لە ئێستادا  لەڕووی سەربازی زۆر لاواز كراوە , جیا لەوەش  هیچ  دەوڵەتێك  بە ئاشرا پشتگیری ناكات  بۆیە زۆر ئەستەمە بتوانێت شارێك  یان  شارۆچكەیەك داگیر بكات و بە ئاشكرا لێی جێگیر بێت ,  دیارە  لەم قۆناغەدا داعش تەنیا توانای  خۆ تەقاندنەوە  , مین دانان  ,  جار جارە ئەگەر بتوانێت  بۆسەیەك دانێت ,  داعش  درۆن و تۆپی دوور هاوێژ و هەمەر  و فرۆكەی نیە , بە پێچەوانە حەشدی شەعبی  كە  چەند سەد هەزارن  و بەشێكن لە سوپای قودسی ئێرانی  هەرچی چەكی پێشكەوتووی هاوپەیمانانە دراوە بە ئەوان لە ئەبرامزی ئەمریكییەوە  بگرە بۆ هەزاران هەمەر و زرێَپۆش و درۆنی ئێرانی  و پارە و پۆلێكی خەیاڵی ,  بەهەمان باوەڕ و ئایدۆلۆژی داعشیەكانیش  پەروەردە كراون !,

ئاشكرایە  بە فتوایەكی مەڕجەعیەت  و بە ئاماژەیەكی بچوكی ئێرانیەكان  تەڕ و  وشك بەیەكەوە دەسوتێنن  , جیا لەوەش ئێرانێكی هەشتا و پێنج ملیۆنی  و حكومەتی عیراق  و سوریا  و حزبوڵای لوبنان و حوسیەكانی یەمەن  هاوكار و پشتیوانیانن , لە هەمانكاتدا چۆن ئێرانیەكان چاویان بە حكومەتی هەرێم هەڵنایە  , حەشدەكان و  زۆربەی  عەرەبەكانی  عێراق   جیاوازی ناكەن لە بەینی حكومەتی هەرێم  و ئەمریكا و ئیسرائیل  , بۆیە زۆر نالۆژیكانەیە ئەگەر هەندێك كەس  پێیان وابێت  دوای  ڕۆیشتنی ئەمریكا لە عێراق  داعش مەترسیە لە سەر هەرێم  بەپێچەوانەوە  ئەوەی  مەترسیە بۆ ئێمەی كورد حەشدی پاسدارە  هیچ گومانی تێدا نیە چاوەڕوانی دەرفەت دەكەن  ,

ناكرێت ڕووداوی  (16) ی ئۆكتۆبەری ( 2017) لەبیر بكەین  چۆن بە فەرمانی  سوپای قودسی ئێرانی  حەشد و پاسدار پەلاماریان داین و نیوەی كوردستانیان داگیر كرد و هەوڵی داگیر كردنی نیوەكەی دیكەشیان دا ,  لە كاتێكدا ئەوسا  وەك  ئێستا  ئاسمانی عێراق  لە ژێر كۆنترۆلی ئەمریكادا بوو , بێشك كە ئەمریكا لە عیراق كشایەوە ئاسمانیش  بۆ فرۆكەكانیان  كراوە دەبێت   ئێف (16) شیان  بۆ جوانی  نەكڕیون ,  دوای ڕۆیشتنی ئەمریكا  دوورنیە شەڕمان پێبفرۆشن , ڕۆیشتنی ئەمریكاش ڕوودەدا چونكە  بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا دەڕوات  بۆیە لای گەلانی ئازادیخواز ڕۆژبە ڕۆژ  متمانە لە دەست دەدا, ڕووداوەكانی ئێستا و ڕابردوو دەڵێن ناكرێت  پشت بە ئەمریكا ببەسترێت بە تایبەتی دوای كشانەوەی لە  ئەفغانستان و ڕێككەوتنی لە گەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان كە ناویان لە لیستی تیرۆردایە و بەهەق تیرۆریستن ,! ئایا ئێمەی كورد دەبێ‌ چیبكەین ؟  یەكەم ,  یەكگرتنمان   مەرجێكی سەرەكیە  بۆ  تێكدانی  هەموو پیلانێكی نەیاران , دووەم ,  پێویستە بڕیارەكان لە كوردستان مەركەزی بن  و  وەك خۆی جێبەجێ‌ بكرێن , سێیەم , ئەو دەستانە ببڕێن كە بخوازن جارێكی دی ببنەوە  هۆی ڕوودانی (16) ی ئۆكتۆبەرێكی  دی , چوارەم ,  هەوڵدەین  ئاگاداری بڕیارەكانی پشتی پەردەبین , لەكۆتاییدا دەخوازم  ئاماژە  بەوە بكەم  ئەگەر هەر ڕووداوێكی نەخوازراو لە كوردستان ڕووبدات  هەموو كورد زەرەرمەند دەبن   بۆیە ناكرێت لایەنێك پێی وابێت  لەبەر ئەوەی لە دەسەڵات نیە پارێزراو دەبێت لە شەڕ و گێچەڵەكان  بەدڵنیایی ئەمەیان  بیركردنەوەیەكی زۆر هەڵەیە ,بۆ ڕێگری لە هەر  پیلانگێڕیەكی نەیاران  باشترین بڕیار ئەوەیە لە ئێستاوە  بڕیار بدەین هەموومان برابین ..      

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار