قوباد تاڵه‌بانى داوایه‌ک ئاراسته‌ى کونسوڵى به‌ریتانیا ده‌کات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کۆنسوڵى گشتى نوێى به‌ریتانیا له هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى کۆمه‌ڵێک پرسى جێگه بایه‌خى هه‌ردولا گفتوگۆیان کرد و داوای‌کرد بریتانیا گه‌رمتر له جاران په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بباته پێشه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ئه‌یلولى 2021، نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق بڵاویکرده‌وه، قوباد تاڵه‌بانى پێشوازى کرد له ده‌یڤد هه‌نت، کۆنسوڵى گشتى نوێى بریتانیا له هه‌رێمى کوردستان و جه‌یمى هامیڵ-ى جێگرى و له‌باره‌ى کۆمه‌ڵێک پرسى جێگه بایه‌خى هه‌ردولا گفتوگۆیان کرد.
قوباد تاڵه‌بانى وێڕاى پیرۆزبایى له ستافى نوێى کۆنسوڵخانه‌ى بریتانیا، داواى کرد کاربکه‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى پشتیوانى بریتانیا بۆ پرۆسه‌ى چاکسازى و په‌ره‌پێدانى حوکمڕانى له کوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تگوزارى باشتر پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان بکرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که هاوڕابون له‌باره‌ى گرنگى هه‌ڵبژاردنى 10ى مانگى داهاتو، "ده‌بێت به‌شێوازێکى ته‌ندروست و پاکوبێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت"، شانده به‌ریتانییه‌که ئاماده‌یى وڵاته‌که‌یان ده‌ربڕى بۆ ڕه‌وانه‌کردنى چاو‌دێر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى چۆنییه‌تى به‌ڕێوه‌چونى پرۆسه‌که و دڵنیابونه‌وه له جێبه‌جێکردنى به‌ندو باوه یاسایى و دیموکراسییه‌کان.
هاوکات، قوباد تاڵه‌بانى داوایکردوه، بریتانیا گه‌رمتر له‌جاران په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بباته پێشه‌وه، شانده‌که‌ش پابه‌ندى وڵاته‌که‌یان دوپاتکرده‌وه به درێژه‌دان به هاوکارییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان و باشترکردنیان له قۆناغى داهاتودا به‌تایبه‌ت پاش کشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانى ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له کۆتایى ئه‌م ساڵ.
